پۆلیسی هەولێر: بە ماتۆڕی سێ تایە دزی لە دووکان و قوتابخانەیەک دەکرێت

18-04-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دزیکردن
A+ A-
 
رووداود دیجیتاڵ

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چوار كەسی بە تۆمەتی دزیكردن راگەیاند کە بە ماتۆڕی سێ تایە "دزییان" لە دووکانی هاونیشتمانییەک و قوتابخانەیەک کردووە.
 
لە راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، لە هەڵمەتێکی گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا، توانییان لە ماوەی 24 کاژێردا چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیربكەن، کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو".
 
ئەو چوار تۆمەتبارەی دەستگیرکراون، وەکو لە راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، دووانیان ناویان "م. م. ف" و "ر. م. م"ە و دانیان بەوەدا ناوە كە بە ماتۆڕسكیلی سێ تایە، 12 جار كەلوپەلی بەردەم دووكانی هاونیشتمانییەکیان دزیوە.
 
پۆلیسی هەولێر ئەوەی خستووەتەڕوو، دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش بە ناوەکانی "هـ. م. م" و "ا. ل. ر" بە ماتۆڕسكیلی سێ تایە كەلوپەلی بیناسازیی قوتابخانەیەكیان دزیوە كە تازە دروست دەكرێت.
 
سەرجەم تۆمەتبارەكانیش بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە "446" لە یاسای سزادان، راگیراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئەنجامدەران باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".