پەیەدە و ئەنەکەسە کۆدەبنەوە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی پارتی یەکێتیی دیموکرات- پەیەدە و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا- ئەنەکەسە لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە.
 
پەیەدە و ئەنەکەسە دوو لە جەماوەریترین حیزبی رۆژئاوای کوردستانن و لە پاش رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، یەکەم جارە کۆببنەوە.
 
پەیەدە باڵی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگەی هەیە و پێکهێنێکی سەرەکیی نێو هێزەکانی هەسەدەن کە دەوروبەری 14 ساڵە ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانی لەژێر دەستدایە.
 
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەو دوو حیزبەدا، باس لە قۆناخی داهاتووی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بکرێت و زیاتر بەرەو یەک گوتاری و نزیکبوونەوە لە یەکدی بچن، تاوەکو هەڵوێستی کورد بەرامبەر دیمەشق یەکگرتوو بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل

ژووری پیشەسازیی شرناخ بۆ رووداو: ئەمشەو هاتووچۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە

لەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هاتووچۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە وەستاوە. سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شرناخ بە رووداوی گوت: "کێشەکە چارەسەر کراوە و کاژێریکی دیکە هاتووچۆ بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە."