چاوەڕواندەکرێت 50 هەزار گەشتیار ئامادەی ئاهەنگی نەورۆزی ئاکرێ بن

18-03-2025
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
هەشت گرووپی خۆبەخش کار بۆ دروستکردنی 450 مەشخەڵی ئاگر دەکەن.
هەشت گرووپی خۆبەخش کار بۆ دروستکردنی 450 مەشخەڵی ئاگر دەکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەشت گرووپی خۆبەخش کە ژمارەیان هەزار کەسە، لە ئاکرێ ئامادەکاری بۆ نەورۆز دەکەن. بەیەکەوە 450 مەشخەڵی ئاگر دروست دەکەن.
 
هەژار زیاتر لە 18 ساڵە مەشخەڵی ئاگر دروستدەکات، ئەمساڵ لەگەڵ هاورێکانی گرووپێکی خۆبەخشیان بەناوی "کەلا ئاکری" دروستکردووە و ژمارەیان 150 کەسە. بۆ نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ گرووپی بارزان کاردەکەن و 450 مەشخەڵی ئاگر دروستدەکەن. 
 
هەژار شەعبان باس لەوە دەکات، "هەموو ساڵێک دەبینین خەڵکێکی زۆر سەردانمان دەکات، ئەمەش هانمان دەدات هەموو ساڵێک مەشخەڵەکانمان زیاد بکەین و پیشانی هەموو ئاکرێی بدەین کە ئێمە نەورۆزڤانین."
 
پیرس فورات، سەرپەرشتیاری گرووپی بارزانە و باس لەوە دەکات، "ئێمە ئاڵامان ئامادەکردووە 100 مەتر درێژە و 10 مەتر پانە. هەروەها رۆژانە مەشخەڵ دروستدەکەین و ئامادەکاری خۆمان دەکەین."
 
مانگێک زیاترە ئامادەکاری نەورۆز لە ئاکرێ دەستیپێکردووە. رێگەیەکی نوێ بۆ سەری گری کراوەتەوە و بڕیارە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی وڵاتان یادی نەورۆز بکرێتەوە. 
 
دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ لەبارەی یادکردنەوەی نەورۆزی ئەمساڵ دەڵێت، "ئەمساڵیش وەکو ساڵانی رابردوو دەکرێتەوە، بەڵام بەشێوازێکی جیاوازتر و میوانی جیاوازتر. کۆنسووڵی گشتی هەموو وڵاتەکان ئامادە دەبن و گرووپە خۆبەخشەکانمان ئامادەکاری خۆیان کردووە و هەشت گرووپی خۆبەخش گیان فیدایانە و بە شەو رۆژ کاردەکەن."
 
رۆژی 20ـی مانگ، ئاگر لە "کەلێ، کەلە کەڤنێ، گرێ تۆپا و تیشێ" دەکرێتەوە و مەشخەڵەکان دەبڕێنە سەرەوە. چاوەڕواندەکرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیاری نێوخۆیی و بیانی بۆ دیتنی دیمەنی ئاگری ئاکرێ ئامادەبن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".