بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی لە دهۆک: لە بازنەی هەڵبژاردنی دهۆک 50 بەربژێرمان دەبێت

17-03-2024
هیدایەت جان
خالید ئەحمەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک
خالید ئەحمەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە دهۆک دەڵێت، خەڵکێکی زۆر سیڤییان پێشکێش کردووە بۆ ئەوەی لەسەر لیستی پارتی خۆیان بەربژێر بکەن، بەڵام لیستی پارتی لە دهۆک 50 بەربژێری دەبێت و لەنێو سیڤییەکاندا هەڵیاندەبژێرن.
 
رۆژی یەکشەممە، 17ـی ئاداری 2024، خالید ئەحمەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک بە حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "چەند پێوەرێکمان هەیە بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرەکانمان لە دهۆک بۆ ئەوەی دادپەروەرانەترین لیستی هەڵبژاردنمان هەبێت و هەموو قەزاکانی تێدا جێببێتەوە، بۆ ئەمەش رەچاوی ژمارەی دانیشتووان، ژمارەی دەنگدەری بایۆمەتری و ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی 2021ـمان کردووە."
 
بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک دەڵێت "چەندین هۆکار هەیە بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر بیانەوێت خۆیان لەنێو لیستی پارتیدا بەربژێر بکەن، یەک لەوانەش، چەندین جار وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دواخرا، خەڵکێکیش هەن دەیانەوێت لە ئەزموونی هەڵبژاردندا خۆیان تاقی بکەنەوە و ئەوەش دڵخۆشکەرە بۆ ئەوەی خەڵک بە هەمان حەماسەتەوە بەشداری لە دەنگداندا بکەن." 
 
لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی سیڤییان پێشکێشکردووە بۆ بەربژێربوون لەنێو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک، خالید ئەحمەد گوتی "ژمارەی زۆرە، بەڵام ئێمە تەنیا دەتوانین 50 کەس لەنێو لیستەکەماندا جێبکەینەوە، ئێمە بەگوێرەی پسپۆڕی و تواناکانیان 50 کەس هەڵدەبژێرین بۆ ئەوەی بتوانن لە لیژنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستاندا کار بکەن."
 
بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە دهۆک پێیوایە؛ "ئەو تەنگژانەی لە چەند ساڵی رابردوو بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتوون، وایان کردووە خەڵک بەرچاویان روونبێت و هەڵوێستی هەموو لایەنەکانیان بە باشی بینیوە کە بەشێکیان لێدان بوون لە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە گەشبینین و پشتگەرمین بە ئیرادەی خەڵکەکەمان بۆ ئەوەی لە رێگەی سندووقەکانی دەنگدان وەڵامی هەموو ئەو پیلانانە بدەنەوە، کە دژی هەرێمی کوردستان خراونەتەگەڕ." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."