ئومێد خۆشناو: نوێنەری 83 وڵات بۆ بەشداری لە نەورۆز گەیشتنە هەولێر

18-03-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری 83 وڵات لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە پایتەختی هەرێمی کوردستان. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هاتنیان بۆ بەشداریکردنە لە رێوڕەسمەکانی جەژنی نەورۆز.
 
رۆژی شەممە، 18ـی ئاداری 2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیمان لە 83 نوێنەری وڵاتان کرد، کە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی جەژنی نەورۆز هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".
 
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەری وڵاتان بۆ نیوەڕۆ میوانی سەرۆک مەسعود بارزانی دەبن. گوتیشی: "بۆ ئێوارەش میوانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبن و دواتر بەشداری لە رێوڕەسمەکانی نەورۆزدا دەکەن".
 
ساڵانە فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە 11 تاوەکو 20ـی ئادار لەلایەن پارێزگای هەولێر و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندە رۆشنبیری و هونەرییەکان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و لەو چوارچێوەیەدا چەندین رێوڕەسمی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبرێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە