کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەحموود سەنگاوی، ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى یەکێتی
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مەحموود سەنگاوی، ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینەکەی.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 18-03-2021، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مەحموود سەنگاوى، ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان "بۆ كۆچى دوایی خوالێخۆشبوو‌ى هاوسەری، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزيان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌ربڕى."
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نێچيرڤان بارزانی "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به به‌ڕێزيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت."
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەحموود سەنگاویش، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕى.
رۆژی 15-03-2021 حاجی سەعدە هاوژینی مەحموود سەنگاوی ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى یەکێتی و فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر بەنەخۆشی لە دەرەوەی وڵات و لە تەمەنی 59 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەحموود سەنگاوی
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بەڕێز مەحموود سەنگاوى دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/3/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى هاوسەری، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزيان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به به‌ڕێزيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى به‌ڕێزيان ده‌ربڕى.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ