رووداو - هەولێر
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چوار کەس لە ئاهەنگگێڕەکانی دوێنێی گۆیژە سیتی دەستگیرکراون و دۆسیەکانیان خراوەتە بەردەستی دادوەر.
هاوکات قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ رێکخەرانی چالاکییەکەی دوێنێی نێو یەکەی نیشتەجێبوونی "گۆیژە سیتی" لە سلێمانی کراوە.
قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، بەھۆی پابەندنەبوون بە بڕیارەکانی "ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی" و دروستکردنی قەرەباڵخی بە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەکان، لەسەر سکاڵای داواکاری گشتیی سلێمانی، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ رێکخەرانی چالاکییەکەدا کراوە.
رۆژی 17ی ئادار لە گۆیژە سیتی لە شاری سلێمانی ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان کۆبوونەوە و بەشێکیان بە سەماکردن و ئاهەنگگێڕان سەرنجی میدیاکانیان بەلای خۆیاندا راکێشا، ئەمەش بە پێشێلکردنی رێنماییەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هەژمارکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ