رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، دوای ئەوەی شەوی دووشەممە، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندی گردجانی سەر بە دەڤەری راپەرین کوژرا، دوو کاژێر دوای رووداوەکە بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و کوژراو ناوی (س. ع) بووە.
ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، "دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین چوونە شوێنی رووداوەکە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژێر بکوژی رووداوەکە بەناوی (ک. ر. پ) دەستگیربکەن.
وەکو ئاسایس دەڵێت، تۆمەتبار بە مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ