رووداو دیجیتاڵ
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ريس ئه‌كينجى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له باڵيۆزى توركيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى بوارى وزه پێكهاتبوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شيان له بوارى وزه و به‌ڕێوه‌بردنى ئاودا تاوتوێ كرا و لەبارەی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
دەشڵێت، هه‌ردوولا هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراقييان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند "كه رێگه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات. له‌مباره‌يه‌وه باسيان له رێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و سوود و لێكه‌وته ئه‌رێنييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."
وەکو لە راگەیێندراوەکە دا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه "هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و به سوودى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا دووپات كرده‌وه."
لاى خۆيه‌وه ئه‌كينجى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى به لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا لەبارەی پرۆسه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، "هه‌موو پشتگيرييه‌كى توركياى بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆسييه‌ى ئاويش، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نيشان دا."
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كۆنسووڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی 16-02-2025، لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمریکی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەو بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوو بابەتی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە هەولێر گەنگەشە بکات. دەکرێت ئەمە ببێتە نەخشەڕێگەی کردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، هەرچەندە گوتیشی، دانوستاندنی زیاتر لەگەڵ بەغدا دەبنە دیارخەری ئەوەی چەند نەوت بۆ بەکاربردنی نێوخۆ دەستنیشان دەکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێستا لە لای ئێمەوە هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوتی خۆمان هەناردە بکەین. ئێمە پێشبینی دەکەین کۆتایی مانگی ئادار هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە."
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هەفتەی پێشوو بە هەمان ئاژانسی گوت، عێراق کار لەسەر نەهێشتنی کێشە تەکنیکییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی بۆرییەکان دەست بە هەناردەکردن بکەنەوە.
25ـی ئاداری 2023، هەناردەی زیاتر لە 450 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بۆریی عێراق - تورکیا بۆ بەندەری جەیهان راگیرا. ئەوەش دوای ئەوەی دادگەیەکی نێوبژیوانی لە پاریس رایگەیاند، تورکیا بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بێ رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق، رێککەوتنێکی ساڵی 1973ـی پێشێل کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ