گرژییەکانی نێو پارتی سۆسیالیست سەریانهەڵدایەوە

18-02-2024
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن سۆسیالیست
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو گرژییەکانی نێوان پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە سەریانهەڵدایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی ئەو حیزبە بە بڕیاری سەرۆکی حیزب گۆڕدرا.
 
رۆژی یەکشەممە 18-02-2024 سەرچاوەیەک لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دوای لادانی بەرپرسێکی حیزب، کە نزیکە لە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، کوڕی ئەو بەرپرسە لە شارەزوور تەقەی کردووە، گرژییەکانیش تائێستا بەردەوامن.
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی "لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، کە رۆژی پێنجشەممە کرا، سەڵاح عەلی، بەرپرسی کاروباری پێشمەرگە بە بڕیاری سەرۆکی حیزب لە پۆستەکەی لادرا، کە بە کەسێکی نزیک لە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود دادەنرێت و، حوسێن خەلیفە لە شوێنی ئەو دانرا."
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، گۆڕانکارییەکە دوێنێ کراوە، ئەمەش نیگەرانی و گرژی لەنێوان محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای حاجی مەحموودی برای لێکەوتووەتەوە، کوڕێکی سەڵاح عەلی تەقەی کردووە، گرژییەکانی نێوان هەردوولاش تائێستا بەردەوامن."
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرژیی کەوتووەتە نێو حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، بەتایبەتی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی یانەی وەرزشیی بەختیاری. 
 
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی سۆسیالیستە لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی، کە رۆژی پێنجشەممە لە گوڵەخانە کراوە، بەشداریی نەکردووە.

 

سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "هێزمان ناردووەتە شوێنەکە، تەنیا بە ئامانجی ‌بەرقەرارکردنی ئاسایش لە ناوچەکە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی شاری خۆی دوای لادانی تابلۆ کوردییەکە.

قایمقامی خۆی تابلۆیەکی کوردیی شارەوانیی کۆتۆل لادەبات

قایمقامی شاری خۆی لە باکووری پارێزگای ورمێ تابلۆیەک لە رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی کۆتۆل لادەبات کە شارەوانیی شارۆچکەکە بۆ بەخێرهاتنی خەڵک بە زمانی کوردی داینابوو.