گوندێکی خورماڵ لە خولێکدا چەندین تیپی تۆپی پێ کۆدەکاتەوە؛ 'حیسابی مۆندیالی بۆ دەکەین'

19-02-2024
سازگار سەڵاح
 خولێکی تایبەتی تۆپی پێ لە سنووری خورماڵ
خولێکی تایبەتی تۆپی پێ لە سنووری خورماڵ
نیشانەکردن تۆپی پێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
منداڵ، گەنج و بەتەمەن لە ئاوایی رۆستەم بەگ کۆدەبنەوە بۆ سەیرکردنی ياریی نێوان هەردوو گوندی سەرگەت و گەچێنە، یارییەکە گەرمە و هاندەران لە هەموو گوندەکانەوە هاتوون، هاندەرێکیش دەڵێ ئەوان وەک مۆندیال، سەیری یارییەکانی خولەکە دەکەن.
 
مامۆستا عەبدولماليک، ياريزانی تۆپی پێ لە تیپی گوندی سەرگەتە، کە گوتاربێژی مزگەوتە لە ناحييەی خورماڵ، وەرزش و گوتاربێژی پێکەوە دەکات.
 
عەبدولمالیک سەعيدی ياريزان و گوتاربێژ بە رووداوی گوت "من کە دەچمە نێو یاریگە، خەڵک بە مامۆستا بانگم دەکەن، بەڵام دەبێت وەک وەرزشوان لە یاریگەدا بم و یاری بکەم. خەڵک رێز لە کارەکەم دەگرن. من هەموو چوارشەممە و هەینییەک لە یاریگە یاری دەکەم، چەند ساڵە گوتاربێژم و یاریش دەکەم، بانگم بکەن یان نا، هەر دەڕۆم، یاری لە کوێ بوو، مامۆستا مالیک لەوێیە."
 
ياريزانان و تەماشەکەرانی يارييەکان دڵخۆشن و پێيان وايە دانيشتن بەدیار یارییەکە لەنێو گوند، چێژی تايبەتی هەيە.
 
مەهدی مەحموود، هاندەرە و دەڵێ "من، ياريم کردووە. بە گەنجی لاندکرۆزەرێکم هەبوو تيپی شۆڕش لە هەر شوێنێک ياریی هەبووايە، دەمبردن، خەڵک وایاندەزانی من راهێنەرم. من، حەزمدەکرد یانەیەکی دیکە بيباتەوە، بەڵام کرايە دەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەرکام لە تیپەکان ياریی جوان و خۆش بکات، هاندەری ئەوم."
  
هاندەرێکی دیکە بەناوی عومەر محەممەد دەڵێ "هەر رۆژێک ياری بکرێت، من دێم. ئێمە حیسابی مۆنديالی بۆ دەکەين. پێويستمانە لەبەرئەوەی تام و چێژی تايبەتی خۆی هەيە و دەمانگێڕێتەوە ژيانی پێشوو."
 
خولی تۆپی پێ بۆ گوندەکانی سنووری ناحيەی خورماڵ لە 18 تیپ پێکدێت و ئەمساڵ، سێیەم ساڵە لە ئاوایی رۆستەم بەگ دەکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زۆرینەی پێکهاتەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

پێشتر کێبڕکێی هەموو پارت و لیستەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر 100 کورسی بوو، کۆتاکانیش 11 کورسییان هەبوو، بەڵام ئێستا کێبڕکێی ئەوان بۆ 95 کورسییە و رکابەریی پێکهاتەکانیش لەسەر پێنج کورسییە.