جێگری سەرۆکی پارتی پەیامێک ئاراستەی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

18-02-2024
نیشانەکردن مەسرور بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە یادی 71 ساڵی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "هیوادارم خەباتی رێکخراوەیی بەرەو قۆناخێکی پێشەنگتر ببەن."
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 18-2-2024) مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند "پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر و پێشەنگبوونیان بۆ دەخوازم."
 
مەسرور بارزانی دەڵێ "یەکێتیی قوتابیانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، رۆڵێکی گرنگ و مێژوویەکی گەشیان لە بەدەستهێنان و پاراستنی مافەکانی قوتابیان و لاوان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەوپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکاندا هەیە. "
 
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها رایگەیاند "هیوادارم هەردوو یەکێتییەکە، لە کارکردن و ئامادەکارییەکانیان بۆ بەستنی کۆنگرە سەرکەوتووبن و لە ژێر سەرکردایەتییەکی نوێ و بەهێز، گۆڕانکاریی ریشەیی و نوێخوازانە لە رێڕەوی خەباتی رێکخراوەیی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستاندا بکەن و بەرەو قۆناخێکی پێشەنگتری ببەن، بە شێوەیەک کە لە ئاست پێشکەوتن و گۆڕانکارییە هەنووکەییەکانی کوردستان و جیهاندا بن و بە گیانێکی داهێنەرانەوە، بەردەوام بن لە بەرەوپێشبردنی تواناکانی قوتابیان و لاوانی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی سەردەم، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی نیشتمانەکەیان بکەن."
 
لە ساڵی 1953 لە کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری کەرکووک بڕیاری دامەزراندنی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان درا، کە رێکخراوێکی قوتابییانە و پەیوەستە بە کار و چالاکیی قوتابییانی پارتی و کوردستان. بارەگای سەرەکیی رێکخراوەکە لە شاری هەولێرە و لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستاندا لقی هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئامێدی. وێنە: رووداو

لە ئامێدی 40 دۆنم زەوی و باخی هاونیشتمانییان بەهۆی شەڕەوە سووتان

لەسەر رێگەی ئامێدی- دێرەلۆک 40 دۆنم زەوی کە بەشێکیان رەز و باخی هاونیشتمانییان بوون لە یەک رۆژدا سووتان. ئەوەش بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا.