رووداو دیجیتاڵ
لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسی وڵات کرد.
لەوانە، ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا؛ ئيلهام عه‌ليێڤ، سه‌رۆکكۆمارى ئازه‌ربايجان؛ جۆزيپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمیسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌وروپا؛ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا؛ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا؛ پۆڵ ريچارد گاڵاگه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان و سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت.
بانگهێشتکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئازەربایجان
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/2/18 له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيلهام عه‌ليێڤ، سه‌رۆکكۆمارى ئازه‌ربايجان كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربايجان كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك كه ئاڵوگۆڕى زياترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت."
سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان رايگه‌ياند، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى کۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتكرد بۆ سه‌ردانى باكو.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وڵاتان بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن، دەیانەوێت دوایین زانیاری لەسەر دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییان لەگەڵ بەغدا و ئاستەنگییەکانی نێوانیان بزانن. ئەوان دەیانەوێت بزانن لە ئاستی دووقوڵیدا دەتوانن چی بکەن و چۆن ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە ببەن."
لەبارەی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و ئازەربایجانەوە، فەلاح مستەفا گوتی، "پەیوەندییەکی لەمێژینە هەیە نەک پەیوەندییەکی فەرمی، لەبەرئەوەی کوردێکی زۆر لە ئازەربایجان دەژین. باس لە ئەگەری کردنەوەی کۆنسوڵخانەیان لە هەرێمی کوردستان کرا و باسیش لە هاندانی کۆمپانیاکان بۆ کاری هاوبەش و بواری دیکەش کرا بۆ بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکان."
لەبارەی بانگهێشتکردنی نێچیرڤان بارزانیش بۆ ئازەربایجان، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە گوتی: سەرۆکی ئازەربایجان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوت، "خۆشحاڵ دەبین لەوێ بتانبینین بۆ ئەوەی دەرفەتێک بێ بۆ بینینی وڵاتەکە و باسکردنی چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و دیداری کۆمەڵگەی کوردیش لەو وڵاتە، کە شانازییان پێوە دەکەین و رۆڵیان باش بووە و پێمان خۆشە کە لە رێگەی بازرگانییەوە بوونەتە پردی پەیوەندیی، با ئەو پەیوەندییانە بکەینە پەیوەندی فەرمی."
هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جۆزيپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمیسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌وروپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بيروبۆچوونيان گۆڕييه‌وه.
جۆزێپ بۆرێل بۆ رووداو: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان کرد
جۆزێپ بۆرێل لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو باسی کۆبوونەوەی خۆی و نێچیرڤان بارزانی کرد و گوتی: "کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو. باسی سەردانەکەممان بۆ هەولێر لە ئەیلوولی 2021 کرد. هەروەها تاوتوێی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران کرد. کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو و ئێمە بەرز دەینرخێنین."
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "بۆرێل جه‌ختی له به‌رده‌واميى پشتگيريى يه‌كێتيى ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و پرۆسه‌ى بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان و سه‌رخستنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرده‌وه"، هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووە كه ئارامى و سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ يه‌كێتيى ئه‌وروپا گرنگ و جێى بايه‌خه.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌وروپاى كرد بۆ پشتيوانيى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئابوورى و ئه‌منى له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، پرسى شه‌ڕ له ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى، چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى وزه له ئه‌وروپا، دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: سەرۆک (نێچیرڤان) هەستێکی باشی پێداین کە بەرەوپێشچوونی باش لە وڵاتەکەیاندا روویداوە
لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەمڕۆیدا لە میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى تۆماس ئيرندڵ، جێگرى سه‌رۆكى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه كه له ژماره‌يه‌ک له په‌رله‌مانتارانى هه‌ردوو پارتى (CDU) و (CSU) پێكهاتبوو.
یۆرگن هارت، پەرلەمانتاری یەکێتیی کریستیان دیموکرات لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا "باسمان لە دۆخی عێراق کرد؛ سەرۆک هەستێکی باشی پێداین کە بەرەوپێشچوونی باش لە وڵاتەکەیاندا روویداوە. باسمان لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی نوێی بەغدا و کارکردنی هاوبەش کرد. باسمان لەوە بابەتانەش کرد لە دەوروبەری عێراق روودەدەن."
وەک ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "ئێمە لەسەر ئەوەش گفتوگۆمان کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا عێراق ببووە جێگەیەک کە ئارامی بە تەواویی ناجێگیربوو. باسمان لە شەپۆلی خۆپێشاندانەکانی ئێران و سیاسەتەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ پشتیوانی رووسیا کرد. لەسەر زۆر خاڵ هاوبۆچوون بووین، ئێمە وەکو ئەڵمانیا پشتگیریمان بۆ عێراق و هەرێمی ئۆتۆنۆمیش [هەرێمی کوردستان] بەردەوام دەبێت."
یۆرگن هارت ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە وەکو ئەڵمانیا دەستپێشخەری بۆ ئاوەدانکردنەوە دەکەین؛ هاوکات پشتگیریی چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگەش دەکەین. زۆر هەوڵدەدەم کە ئەمساڵ سەردانی هەولێر بکەم؛ سەردانی پێشووم بەهۆی کۆرۆناوە هەڵوەشایەوە، بەڵام هەوڵدەدەم سەردانەکە بکەم."
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، شه‌ڕى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس."
نێچيرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆييى ئه‌ڵمانيا و په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان به جینۆساید، دووپات كرده‌وه."
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "شاندى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا رۆڵ و كاريگه‌ريى هه‌رێمى كوردستانيان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشاندنى داعشدا به‌رز نرخاند و دووپاتيان كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا وه‌ك هاوبه‌شێك به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و پشتگيرى له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان ده‌كات."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ريچارد گاڵاگه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان کۆبووەوە و رایگەیاند: "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه." pic.twitter.com/tTEeKLaFxI
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 18, 2023
هه‌ر له چوارچێوه‌ى کۆبوونەوەکانیدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵ ريچارد گاڵاگه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتيكان، هه‌ردوولا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ره‌وشى پێكهاته ئايينييه‌كان، بار و گوزه‌را‌نى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى پێكهاته‌ى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان، تاوتوێ كرد."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان، "وێڕاى نيشاندانى پشتگيريى ڤاتيكان بۆ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵى و پێزانينى ڤاتيكان و قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ ئه‌زموونى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستى و ميوانپه‌روه‌ريى هه‌رێمى كوردستانى به‌رامبه‌ر به ئاواره مه‌سيحييه‌كان و ئاواره‌كان به‌گشتى، به مايه‌ى رێز و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند."
هاوکات نێچيرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ڤاتيكان و دوا سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه."
کوێت: پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميونشن، له‌گه‌ڵ سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "هه‌ردوولا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌يشتنى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كان."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، "دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراقيان تاوتوێ كرد و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و فه‌راهه‌مبوونى سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ عێراق، دووپات كرده‌وه."
نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەبوو
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەبوو."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر تەوەری کۆبوونەوەکەی و دەڵێت، پێکەوە لەبارەی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا قسەیان کردووە.
ڤیدیۆی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میونشنhttps://t.co/h2VvUuu8sX pic.twitter.com/r2YrLoGRBL
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 18, 2023
ئەنتۆنی بلینکن بۆ نێچیرڤان بارزانی: زۆر گرنگه په‌يوەندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا سه‌قامگير بێت
له دیداره‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18-02-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبووه‌وه.
وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتن و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريكا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئه‌نتۆنى بلینكن پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها "به بايه‌خه‌وه باسى له په‌يوەندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا كرد كه زۆر گرنگه په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بێت و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيریى ده‌مێنێته‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە میونشن له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه و رایگەیاند، "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيریى ده‌مێنێته‌وه."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هەردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، پرسى وزه و ياساى نه‌وت و گاز له عێراق گفتوگۆيان كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، وه‌زيرى ده‌ره‌وەى به‌ريتانيا، "به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا دووپات كرده‌وه." هەروەها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه "به‌ريتانيا وه‌ک هاوبه‌شێک به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌كه گرنگه."
ئێوارەی رۆژی شه‌ممه 18-02-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميونشن له‌گه‌ڵ ئه‌نكين هويتفيلدت، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رويج کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هويتفيلدت "سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵ و كاريگه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه." هه‌روه‌ها ده‌ربارەى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنيان بيروڕاى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى گۆڕييه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ