کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى و بلینکن؛ "گرنگە پەیوەندیی هەولێر و بەغدا سەقامگیربێت"
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبوونەوە. ئه‌نتۆنى بلینكن پێیوایە، "زۆر گرنگە" پەیوەندییەکی "سەقامگیر" لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبێت و "كێشه‌كانيان" چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له دیداره‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18-02-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبووه‌وه.
وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتن و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريكا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئه‌نتۆنى بلینكن پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها "به بايه‌خه‌وه باسى له په‌يوەندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا كرد كه زۆر گرنگه په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بێت و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
🔴بە وێنە؛ کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میونشن pic.twitter.com/RKr77WEDvA
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 18, 2023
لای خۆیه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكێشكردنى پوختهيهک ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.