رووداو دیجیتاڵ
دوای هەریەکە لە سعودیە و تورکیا، گەشت لەنێوان فڕۆکەخانەی کەرکووک و فڕۆکەخانەکانی ئێران دەستپێدەکات. بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک دەڵێت، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەک لە تارانەوە دەگاتە فڕۆکەخانەکەیان.
هەردی سەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار کاژێر 02:45ـی دوای نیوەڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئێران لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەنیشێتەوە؛ هەروەها کاژێر 4:00ـی ئێوارە هەمان فڕۆکە گەشتیاران دەگوازێتەوە تاران".
گەشتەکە لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی ماهانی ئێرانییەوە دەکرێت. هەردی سەمەد گوتی، دوای یەکەم گەشت، بە گوێرەی گەشتیاران خشتەی هەفتانەی هاتووچۆ لە نێوان کەرکووک و تاران دادەنرێت.
فڕۆکەخانەی کەرکووک جگە لە نێوخۆ، لەگەڵ دوو وڵاتدا گەشتی هەیە کە تورکیا و سعودییەن.
رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2022 بە ئامادەبوونی ناسر حوسێن، وەزیری گواستنەوە و شاندێکی حکومەتی عێراق لە رێوڕەسمێکدا دوور لە کەناڵەکانی راگەیاندن، فڕۆکەخانەی کەرکووک کرایەوە. یەکەم گەشتی نێودەوڵەتیی فڕۆکەخانەکە لە هەمان مانگدا بۆ وڵاتی تورکیا بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ