گوتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی: ناو لای ئێمە پیرۆز نییە، کۆنگرە دەتوانێ بیگۆڕێت

18-02-2021
شادی عەبدوڵڵا
شادی عەبدوڵڵا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمرۆ پێنجشەممە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی خۆی لە سلێمانی دەبەستێت و گوتەبێژی کۆنگرەکە دەڵێت: هەموو ئامادەکارییەک کراوە کە کۆنگرەکە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش سەرپەرشتیی کۆنگرەکە دەکات.
 
پەیوەند عومەر، گوتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە تەواوکراون کە دوو جۆر لە خۆدەگرن، یەکەم لەڕووی لۆجستییەوە وەک ئامادەکاری بۆ ناوەڕۆکی کۆنگرەکە و دووەم لەڕووی جوانکارییەوە  وەک دانانی کۆمەڵێک ئاڵای رەنگاورەنگ وێنەی هەندێ لە سیمبولەکان لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرە بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ بەشداربووان. 
 
باس لەوە دەکرێت کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگرەی ئەمجارەدا پۆستی ئەمیر نەهێڵێت و پاشناوی ئیسلامیش لە ناوی حیزبەکە لابدات، لەوبارەوە پەیوەند عومەر گوتی: "لە بڕگەی دووەمی پەیڕەوی ناوخۆدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆنگرە باڵاترین دەسەڵاتی کۆمەڵی ئیسلامییە و دەسەڵاتی دەستکاریکردن و هەموارکردنەوەی سەرجەم ئۆرگان و پێکهاتەکانی هەیە بە ناوی حیزبەوە تاوەکو کەسی یەکەم دەشتوانێ وەک خۆی بیانهێڵێتەوە. بڕیاری کۆتایی دەمێنێتەوە بۆ دەنگی زۆرینەی ئەندامان لە کۆنگرەکەدا".
 
گوتەبێژی کۆنگرەی کۆمەڵ جەختی لەوە کردەوە کە لە ئەدەبیاتی کۆمەڵدا لەمێژە باس لەوە دەکرێ کە ناوەکە بگۆڕدرێت و "ناو لای ئێمە پیرۆز نییە و کۆنگرە دەتوانێ بیگۆڕێ".
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پەیوەند عومەر ئاماژەی بەوە دا: "کۆنگرەی ئەمجارە کۆنگرەیەکی لۆکاڵی نییە کە تەنیا پەیوەندیی بە ناوخۆی حیزبەوە بێت، بەڵکو لە ئاستێکی بەربڵاوتردا بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەمجارە لە کۆنگرەی کۆمەڵدا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق لقی ئەحزاب بەشدارە و سەرپەرشتیی کۆنگرەکە دەکات".
 
سەبارەت بە بەربژێرەکانی پۆستی کەسی یەکەم پەیوەند عومەر گوتی: "تاوەکو ئێستا کەس خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە کە رکابەریی مامۆستا عەلی باپیر بکات". 
 
گوتاری عەلی باپیر لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت