KFC لە هەولێر کرایەوە
رووداو – هەولێر
چێشتخانەی جیهانی خواردنە خێراکان'KFC'، کە لقی لە سەدان وڵاتی جیهان هەیە، لقێکی خۆی لە یەکێک لە مۆڵەکانی شاری هەولێر کردەوە.
رەوەند حوسێن، بەرپرسی بازاڕکردن لە فامیلی مۆڵ، بە رووداوی گوت، "کەی ئێف سی، یەکێکە لەو دەیان براند و مارکە جیهانییانەی کە هاتوونەتە شاری هەولێر".
رەوەند حوسێن گوتیشی، "ئێستا لقی KFC کە چێشتخانەیەکی جیهانییە لە نێو فامیلی مۆڵ کراوەتەوە و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشی هاوڵاتیان دەکات".
KFC بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1930 لە ویلایەتی کۆڕبینی ئەمەریکا دامەزراوە، زۆرینەی خواردنەکانی بەگۆشتی مریشک پێشکەشی هاوڵاتیان دەکات و نزیکەی 19 هەزار لقی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.
مەراسیمی کردنەوەی KFC لە هەولێر