رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەخانەی کەرکووک ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی گەشتی شەوانە تەواوکردووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان بە شەودا بکات.
هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە (18-01-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکان بۆ گەشتی شەوانەی فڕۆکەخانەی کەرکووک دابینکراون و کێشەکان چارەسەرکراون. ئێستا فڕۆکەخانەکە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی گەشتی شەوانە."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک پێشبینی کرد، گەشتی شەو لە مانگی سێی ئەم ساڵەوە دەستپێبکات؛ ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا بەهۆی نەبوونی ئامێر و کەلوپەلی پێویستەوە گەشتی شەوانە لە فڕۆکەخانەکەوە نەبووە.
لە فڕۆکەخانەی کەرکووک هەفتانە 8 گەشتی هاتن و چوون بۆ ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە ئەنجام دەدرێن.
هەردی سەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە هیچ گەشتێکی نێوخۆیی ئەنجام نادرێت.
فڕۆکەخانەی کەرکووک لە 16ی ئۆکتۆبەری 2022 کرایەوە، یەکەم گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەکەش هەر لە هەمان مانگدا بەرەو تورکیا بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ