رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانێکى کەم. کەشناسێکیش دەڵێت، "20ـی مانگ شه‌پۆلێكی باران، به‌فر و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه."
ئەمڕۆ شەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان."
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەپێی پێشبینییەکان، 20ـی ئەم مانگە، رۆژی دووشه‌ممه، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە، باران به رێژه‌ی لاواز بۆ مامناوه‌ند دەبارێت، هه‌وایه‌كی سارد تێكه‌ڵی ئه‌و شه‌پۆله ده‌بێت."
ئەو کەشناسە دەڵێت، "پلەی گه‌رما 6 پله نزم ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی هەرێمی کوردستان هەیە وەک سۆران، شه‌قڵاوه، پێنجوێن، سلێمانی، قه‌ره‌داخ، سه‌نگاو، گرپچنه، پیرمام، بازیان، پیره‌مه‌گروون، هیران، مه‌له‌كان، رواندز و مێرگه‌سۆر."
بە گوتەی محەممەد کەمال، "له كه‌ركووک، هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆک، گه‌رمیان و راپه‌ڕین ئه‌گه‌ری بارانی زستانی پچڕپچری و كه‌م هه‌یه."
لەبارەی کاریگەریی شەپۆلەکە، ئەو کەشناسە گوتی، "به‌ره‌به‌یانی دووشەممە ده‌ستپێده‌كات، دره‌نگی شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌مه كۆتایی پێدێت."
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ