رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە، لە سبەی یەکشەممەوە تاوەکو 25ـی کانوونی دووەم پشووە. بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی گشتیی دهۆک دەڵێت، "بەهۆی کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، لە سەرجەم قوتابخانەکان پشووە."
رۆژی شەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، نەبیل شنگالی، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی گشتیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم کۆتاییهات، بەو هۆیەوە هەفتەیەک پشووە."
بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی گشتیی دهۆک دەڵێت، "پشووەکە سەرجەم قۆناخەکان و قوتابخانەکان دەگرێتەوە."
ئەمڕۆ، وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی بۆ وەرزی یەکەم و دووەمی ساڵی 20204- 2025 بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە 19 تاوەکو 25ـی کانوونی دووەمی پشووی وەرزی یەکەمە.
8-1-2025، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لە پۆلەکانی چوار بۆ 12ی بنەڕەتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ کۆتاییهات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ