ئینفینیتی کیو ئێکس 80 نمایشکرا؛ بەگوێرەی گەرمیی لەشی سەرنشین فێنککەرەوە دادەگیرسێنێت

18-01-2025
ڤەژین موراد
ئۆتۆمبێلی ئینفینیتی کیو ئێکس 80، مۆدێل 2025 لە شاری هەولێر نمایشکرا.
ئۆتۆمبێلی ئینفینیتی کیو ئێکس 80، مۆدێل 2025 لە شاری هەولێر نمایشکرا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئینفینیتی لە ئیڤێنتێکی پڕاو پڕ لە میوزیک و چالاکی هونەری، لە شاری هەولێر پەردەی لەسەر نوێترین ئۆتۆمبێلی کیو ئێکس 80ـی مۆدێل 2025 لادا. 
 
لە ئیڤێنتەکەدا، کۆمپانیای ئەلسور وەک تاکە بریکار و دابەشکاری هەردوو براندی نیسان و ئینفینیتی، بۆ یەکەمجار چەند ئۆفەرێکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکەی خستەڕوو.
 
ئۆتۆمبێلی کیو ئێکس 80ـی مۆدێل 2025، بە 6 رەنگی جیاواز، سیستمێکی دەنگی پێشکەوتوو، کوشنی ڤی ئای پی و کامێرای 360 پلە و چەندین تایبەتمەندی دیکە، بەردەستە.
 
کەمال سوڵتان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەلسوور لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە باسی لەوە کرد، "تایبەتمەندی دەنگی کەسی، بۆ یەکەمجارە لە دنیای ئۆتۆمبێل بەکاردێت، کاتێک شۆفێر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ دێت، پەیوەندییەکە بۆ شۆفێر لە میوزیکی ئۆتۆمبێل جیا دەکاتەوە. هەروەها تایبەتمەندی دووەمیان ئەوەیە، ئۆتۆمبێلەکە بەگوێرەی پلەی گەرمیی لەشی سەرنشینەکان، فێنککەرە دادەگیرسێنێت."
 
ئۆتۆمبێلەکە لە رێگە سەخت و شاخاوییەکاندا توانای بەرزبوونەوەی بۆ 12 ساتیمەتر هەیە. 
 
ئەلبێرت خرەیشی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئینفینیتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە باسی ئۆتۆمبێلەکە دەڵێت، "ئەگەر باس لە تواناکەی بکەین، ئەمە یەکەمین جارە بزوێنەرێکی 6 پستنمان هەبێت کە هێزەکەی 450 ئەسپ و 700 نیوتن بێت. ئاسوودەیی نێوەوەیشی، وەک کورسیی بەشی تایبەتی فڕۆکە دروستکراوە بۆ ئەوەی ئاسوودەیی تەواو بە کڕیارەکانمان بدات. 24 بڵندگۆی هەیە. بۆ هەر کەسێکی نێو ئۆتۆمبێلەکە، بەرزی و نزمی میوزیک دەکرێت بە شێوەیەکی دیاریکراو رێکبخرێت. دیزاینەکەیشی بە جۆرێکە کە هەموو پێداویستییەکی بۆ لێخوڕینی نێو شار و بیابانی تێدایە."
 
دامەزراوەی ئەلسور بەشێکە لە کۆمپانیاکانی موهەنەد گرووپ و لە ساڵی 1999 دامەزراوە. ئەزموونێکی فراوانی لە کەرتی ئۆتۆمبێل و خزمەتگوزاریی
 
چاککردنەوەی و پارچەی یەدەگ هەیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە