رووداو دیجیتاڵ
عەبدوڵڵا یەزدان فەڕ کەسێکی قسەخۆشە و بە مام عەبدوڵڵا و عەبەی کوێخا رەحمان ناسراوە. خەڵکی بۆکانە و دەڵێت، تەمەنی زیاتر لە 100ساڵە.
مام عەبدوڵڵا جێگەی متمانەی ئاغا و دەستڕۆیشتووەکان بوو، کاروباریان پێ دەسپارد، بەڵام شەش ساڵە بینایی چاوەکانی لە دەستداوە.
زۆر باش سەردەمی گەنجی لەیادە و زۆرجار خزم و کەس و کار لە ماڵەکەیان کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی گوێ لە ئەزموون و بە سەرهاتەکانی بگرن.
مام عەبدوڵڵا ژیانی هاوژینی پێکهێنا، بەڵام زۆر پێکەوە نەبوون. خۆی دەڵێت، تەندروستییە باشەکەی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە 65 ساڵە بێ هاوژینە و بەیانیانیش وەرزش دەکات.
مام عەبدوڵڵا باس لەوە دەکات، تەمەنی نزیکەی 20 ساڵ بووە ناسنامەی دەرهێناوە، بەڵام بە پێی ناسنامەکەی کە لە ساڵی 1303ی هەتاوی وەریگرتووە ئێستا تەمەنی 100 ساڵە.
ئێستا لە ماڵی کوڕەکەی دەژی و کوڕەزایەکی ئاگای لێیە و لەگەڵ خۆی بۆ زۆر شوێن دەیبات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ