کوردستان

شۆفێرێک لە بەنزینخانەیەک بەنزین دەکاتە نێو تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
نرخی بەنزین بۆ جاری سێیەم لە یەک مانگی رابردوودا لە سلێمانی دابەزی و گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، بۆ هەموو جۆرەکان 25 دینار بۆ هەر لیترێک دادەبەزێت.
بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کاژێر 16:00ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-01-2024ەوە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە 875 دینارەوە دەبێتە 850 دینار، سۆپەر لە 1250 دینارەوە دەبێتە 1225 دینار، موحەسەنیش لە 1100 دینارەوە دەبێتە 1075 دینار.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزینەوە، ئەوەی خستەڕوو، "بەهۆی کەمیی خواست و زۆریی بەنزینەوەیە." سەبارەت بە کوالێتیی جۆرەکانی بەنزینیشەوە گوتی، کوالێتییان "زۆر باشە و لە دەرەوە دێت، رێژەی بەنزینی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیش زۆرە."
جگە لە هەرزانبوونی هەموو ئەو جۆرانەی بەنزین، دابەشکردنی ئەو بەنزینەش بەردەوامە کە عێراق دەینێرێت و بە 750 دینار دابەشدەکرێت.
لەبارەی نرخی نەوتەوە بەهمەن شێخ قادر ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا نەوتیش 100 دینار بۆ هەر لیترێک دابەزیوە و ئێستا لیترێک بە 675 دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ