هونەرمەندێکی کورد لە ئیلام دەستگیرکرا

18-01-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ساسان چەمەن ئارا، هونەرمەند و چالاکڤانی مەدەنیی خەڵکی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بردرایە شوێنێکی نادیار.
 
بێهروز چەمەن ئارا، مامۆستای پێشووی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستان لە سنە و برای ساسان چەمەن ئارا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، بڵاوی کردەوە: ساسان پێشنیوەڕۆی رۆژی 17-1-2024 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە دەستبەسەر کراوە. 
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام بەبێ ئەوەی بڕیاری دادگە بۆ دەستبەسەرکردنی ساسان چەمەن ئارا نیشان بدەن، هێرشیانکردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە، بەشێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانی ئەو هونەرمەندەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
 
ساسان چەمەن ئارا لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ناسراو بە "ژن، ژیان، ئازادی" رۆژی 07-10-2022 دەستبەسەر و دوای نزیکەی چوار مانگ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازادکرا.
 
ساسان چەمەن ئارا لەلایەن لقی 29ـی دادگەی شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی "رێکخستن و هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.
 
رۆژی 17-01-2024 لە شاری نەغەدە، سەر بە پارێزگای ورمێ، دوو هاونیشتمانیی بە ناوەکانی خەلیل رەسوڵ زادە و عەزیز خاڵخاڵی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، هێشتا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم هاونیشتمانییانەش روون نییە.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی 2023 لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا لانیکەم 745 هاونیشتمانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.