پەرلەمانتارانی کورد بۆ خامنەیی: سوکایەتیکردن بە کورد و کولتوورەکەی رابگرن

18-01-2021
فواد حەقیقی
 فەریبورز عەزیزی کە بە جلی کوردییەوە بەشداری لە بەرنامەی 'بژی ژیان'ی کەناڵی دووی ئێراندا کردووە
فەریبورز عەزیزی کە بە جلی کوردییەوە بەشداری لە بەرنامەی 'بژی ژیان'ی کەناڵی دووی ئێراندا کردووە
نیشانەکردن ئێران جلی کوردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ناوبردنی جلوبەرگی کوردی بە جلوبەرگی شوانی لە میدیای فەرمی ئێران، ناڕەزایەتی هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتووەتەوە. پەرلەمانتارانی کوردیش داوا لە خامنەیی دەکەن ئەو بێڕێزییە بە جلی کوردی رابگر.
 
لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی دووی ئێراندا، گەنجێکی کوردی خەڵکی کرماشان بەناوی فەریبورز عەزیزی بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداربوو لەبارەی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان. لەکاتی بەخێرهاتنکردنی میوانەکەدا، محەممەدجەعفەر خوسرەویی پێشکێشکار کە چەندین ساڵە لە میدیاکانی ئێران دەردەکەوێت، بە ئاماژەدان بە جلوبەرگی میوانەکە دەڵێت، ئەو جلوبەرگی شوانییە چییە لەبەرت دایە؟ میوانەکەش بێ ئەوەی وەڵامی بداتەوە، باسی جلوبەرگی کوردی دەکات و دەیبەستێتەوە بە رووداوێکی مێژوویی و ئەفسانەیی ئێرانییەکانەوە.
 
قسەکانی پێشکێشکارەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. دەڵێن چەندینجارە لە میدیای فەرمی ئێرانەوە بێڕێزی بە شوناسی نەتەوەیی و کولتووری کورد دەکرێت.
 
بەرنامەکە کە ناوی بژی ژیانە، نزیکەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر لە کەناڵی دووی ئێران پێشکەشکراوە، بەڵام تازە بە تازە بووەتە بابەتێکی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. قسەکانیان بە سوکایەتی لە قەڵەمداوە.  زۆر کەس وێنەیان بە جلوبەرگی کوردییەوە بڵاوکردەوە و وەک شوناسێکی نەتەوەیی و جێی شانازی داکۆکییان لێکردووە. 
 
کاردانەوەکان هێندە زۆر بوو کە فەریبورز عەزیزی بۆ خۆی ناچاربوو روونکردنەوە بدات و گوتی بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە مۆنتاژکراوە دوای ئەو ماوە زۆرە "پیلان"ێکە لە دژی ئەو.
 
هەرچەندە پێشکەشکارەکە دوای وەڵامەکانی عەزیزی بە جلوبەرگی کوردی هەڵدەڵێت و جوانی وەسف دەکات، بەڵام سوکایەتی بە سەمبۆلەکانی کورد لە تەلەفزیۆنی ئێران مێژوویەکی درێژی هەیە. 
 
فڕۆکەوانێکی ئێرانی کە ماوەیەک لەمەبەر لەم بەرنامەیەکدا گوتی: کوردەکان کیلۆیەک گۆشتی ئێمەیان بە 500 ملیۆن تمەن دەکڕی، یان مەلایەک بە دەربڕینێکی تێکەڵ بە سوکایەتی پێیوایە ژنان لە کوردستان مافی قسەکردنیان نییە.
 
دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە سوکایەتییانە بە کورد و کولتوورەکەی، پەرلەمانتارانی کوردی لە پەرلەمان هێناوەتە قسە. ژمارەیەک لەو نوێنەرە کوردانە ئەمڕۆ دووشەممە لە نامەیەکیان بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران ناڕەزایەتییان دژی ئەو سوکایەتیانە لە تەلەفزیۆنەکانی ئێران دەربڕیوە و داوایان لێکردووە بڕیارێک بدات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەمجۆرە سوکایەتییانە دووبارە نەبنەوە.
 
بەڵام ئەو شتەی لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەگوترێن، تەنیا بەشێکی بچووکە لە شێوەی روانینی کولتووری زاڵ لە ئێران بۆ نەتەوەی کورد، کە بە چاوێکی کەمتر و بچووکتر لێی دەڕوانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.