عەلی فەتاح: خاوەنی پارەکە نەدۆزراوەتەوە و خەڵک بە درۆ تەلەفۆنم بۆ دەکەن

18-01-2021
عومەر شایان
نیشانەکردن پارەی دۆزراو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای زیاتر لە 24 کاژێر لە دۆزینەوەی بڕێکی زۆر پارە لەلایەن کرێکارێکەوە لە سلێمانی، تاوەکو ئێستا خاوەنەکەی نەدۆزراوەتەوە. عەلی فەتاح ئەوکەسەی پارەکەی دۆزیوەتەوە دەڵێت، خەڵکانێک بە درۆ تەلەفۆنی بۆ دەکەن و داوای پارەکەی لێدەکەن کە "زۆربەیان نوکتەن".
 
عەلی فەتاح حوسێن کە رۆژی یەکشەممە لە رێگەی رووداو ئاشکرایکرد بڕێکی زۆر پارەی دۆزیوەتەوە و بەدوای خاوەنەکەی دەگەڕێت بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا خاوەنەکەی نەدۆزیوەتەوە و چاوەڕێی دۆزینەوەی خاوەنی راستەقینەی پارەکەیە.
 
عەلی فەتاح ئاشکرایدەکات کە لە رۆژی رابردووەوە دەیان تەلەفوونی بۆ کراوە و هەرکەسێک هەوڵدەدات بە زانیاریی ناڕاست خۆی بکاتە خاوەن پارەکە. ئەو چەند پەیوەندییەک بە نموونە دەهێنێتەوە وەک ئەمانەی خوارەوە:
 
- کەسێک پەیوەندیی کردووە و دەڵێت ئەزانم پارەکە هین منە بەڵام نازانم چی تێدایە و بڕەکەی چەندە
 
- کەسێک پەیوەندیی کردووە و دەڵێت، دەزانم دۆلار و یۆرۆی تێدایە و بڕەکەی 250 ملیۆن دینارە!! کە وادیارە هەواڵەکەی ئێوەی خوێندووەتەوە.
 
- کەسێک پەیوەندیی کردووە و دەڵێت پارەکەی من 250 ملیۆن دۆلارە، کە من پێمگوتووە برا ئەو پارەیە بە 20 ـی وەک منیش نادۆزرێتەوە، ئەو هەموو پارەیەت لەکوێ بوو کە ئاوا بزرت کردووە!!!!
 
- کەسێک لە بەریتانیاوە تەلەفوونی کردووە و دەڵێت من پارەم بۆ سلێمانی حەواڵە کردووە و بزربووە پێموایە پارەکەی منە!!!
 
- دوو کەس هاتوونەتە ماڵەوە و هەرکامەیان باسی بڕێکی پارە دەکەن و ناونیشانی هەڵەیان دەدا کە بڕەکەی زۆر جیاوازە لەوەی دۆزیومەتەوە
 
داواکارییەکان لە عەلی فەتاح
 
- کەسێک تەلەفۆنی کرد کە پارەم پێویستە و داوادەکەم بڕێک لەو پارەیەم پێبدەی
 
- یەکێک داوا دەکات لە هەولێرە و قوتابیە بەشکو کۆمپیوتەرێکم بۆ بکڕی
 
- یەکێک دەڵێت ئەگەر پارەکەت دایەوە بە خاوەنەکەی کە خۆت هیچت ناوێ بەشکو شتێکم بۆ وەرگری 
 
عەلی فەتاح لەبارەی پارەکەوە دەڵێت، ئەو بڕە پارەیەم لەماڵەوە دانەناوە و لە شوێنێکی ئەمینە بۆیە کەس هەوڵی ئەوە نەدات بێتە سەرماڵەکەم. هەروەها دەڵێت، لە دوێنێوە زانیوەمە خەڵکی ئێمە هەر خەریکی پارە بزرکردنن.
 
سەبارەت بەوەی ئەگەر هەر خاوەنی پارەکە نەدۆزرایەوە پلانی چییە و چی لەو پارەیە دەکات؟، عەلی فەتاح حوسێن گوتی: "شەرعی ئیسلام چیم پێبڵێ وادەکەم بەڵام پلانی خۆم ئەوەیە، تاوەکو ساڵێک چاوەڕێ دەکەم، دواتر دوو خانووی پێ دەکڕم و هەر دوو ساڵ جارێک دەیدەمە دوو خێزانی هەژار بەبێ بەرامبەر تێیدا بن، هەر کاتێکیش خاوەنی پارەکە دۆزرایەوە یان خانووەکانی رادەست دەکەم یان دەیفرۆشین و پارەکەی دەدەمەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.