فەتاح کاویان کەسایەتی ناسراوی دیموکرات کۆچی دواییکرد

رووداو - هەولێر
فه‌تاح کاویان، کەسایەتی ناسراوی دیموکرات و ئه‌ندامی پێشووی رێبه‌ری حیزبی دیموکرات، لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
رۆژی چوارشەممە 18-1-2017، فه‌تاح کاویان به‌هۆی وه‌ستانی دڵ، لە شاری کۆیە کۆچی دواییکرد.
فه‌تاح کاویان، ساڵی 1315ی هه‌تاوی، له شاری مهاباد لەدایکبووە و له ساڵی 1336ی هه‌تاوییه‌وه پەیوەندی بە حیزبی دیموکرات کرد، ماوەی 25 ساڵ ئه‌ندامی رێبه‌ریی ئەو حیزبە بووە.
کاویان، له ئۆرگانه جۆراوجۆره‌کانی حیزبەکەی، وه‌ک سکرتارییەت و راگه‌یاندن کار و چالاکی حیزبی ئەنجامداوە.
فه‌تاح کاویان، ساڵی 1338 به‌هۆی چالاکی سیاسی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئەمنییەکانی دەسەڵاتی پاشایه‌تی دەستگیرکرا و ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ و نیو خرایە به‌ندیخانه‌وه.
کاویان بەکالۆریۆسی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی تاران هەبووە و لە تەمەنی خۆیدا چەندین کتێبی لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە.
داڕشتنەوە: راوچی حەسەن