رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری بانکێک لە سلێمانی دەڵێت، پارەی پێویستیان بۆ نێردراوە و دەستیان بە دابەشکردنی مووچە کردووە.
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەریەکە لە خانەنشینانی شارستانی، خانەنشینانی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانە سیاسییەکان مووچەی مانگی 10ـی ئەم ساڵ وەردەگرن.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 17-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەواوی ئەو مووچەخۆرانەی ئەمڕۆ کاتی وەرگرتنی مووچەیانە لە بانکەکەمان دەتوانن مووچە وەربگرن و پارەی پێویست گەیشتووە و دابەشکردنیش بێ کێشە بەردەوامە".
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، سبەی دەستەکانی دەستپاکی، وەبەرهێنان و ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێری و دەستەی مافی مرۆڤ مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی دوێنێ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، "مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت".
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، تەمویلی مووچەی مانگی مانگی 11 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە "هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ