رووداو دیجیتاڵ
تیمی "هەژماری من" رایگەیاند، ئەمڕۆ جگە لەو فەرمانبەرانەی بەپێی خشتەی راگەیێندراو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە مووچە وەردەگرن، مووچەی بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەش دابەش دەکرێت.
هەرچەندە بە گوێرەی خشتەی مووچە، کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە رۆژی شەممە مووچە وەردەگرن، بەڵام زیاتر لە 56 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتەکە ئەمڕۆ مووچەیان پێدەدرێت.
تیمی "هەژماری من" بە رووداوی گوت، ئەو کەسانەی ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن، ئەوانەن کە هەژماری منیان کردووە. داتاکان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:
هەولێر: 47،050
دهۆک: 3،030
سلێمانی: 560
کۆی گشتی: 50،640
لە مانگی 11ساڵی رابردووەوە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران لە رێگەی "هەژماری من" دابەشدەکرێت، کە ئەوکات تەنیا هەزار کەس بوون، بەڵام بۆ ئەم مانگە ژمارەی ئەوانەی لە رێگەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن، گەیشتووەتە 191 هەزار و 300 کەس.
تیمی "هەژماری من" ئاماژەیان بەوەش کرد، لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، هەموو فەرمانبەرانی هەولێر لە رێگەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن و کەس نامێنێت بە کاش مووچە وەربگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ