نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە دەکەن

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کۆبوویەوە و "دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنییان لە عێراق و سووریا تاوتوێ کرد."
 
رۆژی سێشەممە، 17-12-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژه‌نه‌راڵ كێڤن لێيهى، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، کۆبوویەوە. 
 
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە، "دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنييان لە عێراق و سووریا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەنێوبردنی پاشماوەکانی داعشدا، جه‌ختيان له‌ پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيدا، كرده‌وه‌". 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی ستایشی هاوئاهەنگی هاوبەشی هاوپەیمانانی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد. هەروەها جەنەڕاڵ کێڤن لێیهی پابەنديی هێزەکانی هاوپەیمانانى بۆ بەردەواميی پشتگیری له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.
 
گفتوگۆکردن لەسەر "ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە" تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکە بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە.

مەزڵووم عەبدی: پابەندین بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا

سێشەممە، 17.12.2024، مەزڵووم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "جەخت لە پابەندبوونی جێگیرمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە ئامادەین پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە شاری کۆبانێ پێشکێش بکەین."