رووداو دیجیتاڵ
ماڵەکەی حوسێن حوزنی موکریانی لە رواندز بەجۆرێک رووخاوە و شێواوە، مەگەر تەنیا تەختکردن و جارێکی دیکە دروستکردنەوەی سیمای ماڵ و خانووی بۆ بگێڕێتەوە، دوای 10 ساڵیش لە بڕیاری نۆژەنکردنەوەکەی، تاوەکو ئێستا هیچ کارێکی بۆ نەکراوە.
ئەگەر یەکەم هەوڵی یۆهان گۆتەنبێرگی ئەڵمانی لە سەدەی 15 بۆ دروستکردنی ئامێری چاپ، وەرچەرخانێکی مێژوویی بێت لە بواری چاپکردنی نووسیندا، ئەوا ساڵی 1915 بۆ کورد وەرچەرخانەکە تایبەتمەندی وەردەگرێت و بۆ یەکەم جار دەستنووسە کوردییەکان ئاسۆی چاپکردنیان لەسەر دەستی حوسێن حوزنی موکریانی بەڕوودا رۆشن دەبێتەوە.
لە ماڵی حوسێن حوزنی موکریانی یەکەم ئامێری چاپی رۆژنامەی کوردی هەبوو، ئێستاش بەرد و داری بەسەریەکداکەوتووی خانووەکەی.
بەگوێرەی ئەو دەرخستەیەی بۆ چاککردنی ئامادەکرابوو، زیاتر لە یەک ملیار دینار تێچووی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی بوو.
ئەحمەد قادر، قایمقامی رواندز دەڵێت، بەهۆی قەیرانی دارایی ساڵی 2014، ئەو پڕۆژەیە وەستا کە بەردی بناخەی بۆ دانرابوو، بەڵام ئەوان لە هەوڵدان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانیش سەردانی ئەو شوێنەی کردووە، "هەوڵەکانمان بەردەوامن و بەپێی توانا داراییەکانی حکومەت، کار لەسەر ئەو پڕۆژە ستراتیژییە گرنگە رۆشنبیرییە دەکەین."
ئێستا موڵکەکە تایبەتە بە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و بە بڕی 10 هەزار دۆلار کڕیویانە، دوای ئەو هەموو ساڵە لە دواکەوتنی نۆژەنکردنەوەکەی، دەیانەوێت بیدەنە دەست کەرتی تایبەت.
ئیسماعیل ئیبراهیم، سەرۆکی لقی سۆرانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، "ئامادەییمان هەیە پڕۆژەکە بدەینە وەبەرهێنەرێک، بەو مەرجەی کە بە خاڵەکانی ئێمە رازی بێت و بیکاتە یانەیەکی تایبەت بە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران لە رواندز."
موکریانی لە ساڵی 1893دا لەشاری مەهاباد لەدایک بووە و لە بوارەکانی مێژوو، وێژه، رۆژنامەگەریی، مۆرهەڵکەنی، وێنەگری و خۆشنووسی و کڵێشەی وێنەهەڵکەندن لەدار بەرهرەمەند بووە. هەروەها یەکەم کەس بووە کە ئەو پیتانەی لەنێو ئەلفبێی کوردیدا هەن خستووەتە ریزی پیتە عەرەبییەکان لە کاری چاپکردندا.
موکریانی گهشتی زۆر بۆ وڵاتانی رووسیا، ئهوروپا و حیجاز کردووە، له پاش ماوهیهكی زۆر له شاری حهلهب-ی سووریا جێگیر بووه.
پاشان له ساڵی 1915 دا چووه بۆ ئهڵمانیا و لهوێ چاپخانهیهكی كڕیوه و دواتر ئهو چاپخانهیهی بردووهته حهلهب، ساڵی 1925، گهڕاوهتهوه بۆ (رواندز) و چاپخانهكهشی لهگهڵ خۆیدا هێناوهتهوه بۆ كوردستان و ههر بهو چاپخانهیهش بهرههمهكانی خۆی و هاوڕێكانی به چاپ گهیاندووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ