لە سۆران بەهۆی قوربانییانی باڵەخانە سووتاوەکە ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕدرێت

17-12-2023
ژیڤان بەکر
باڵەخانە سووتاوەکەی سۆران.
باڵەخانە سووتاوەکەی سۆران.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند: "بۆ ریزگرتن لە قوربانییانی باڵاخانەکەی سۆران، کە بە هۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیش برینداربوون، سەری ساڵ ئاهەنگ ناگێڕین."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێش رووداوەکە پلانمان بۆ سەری ساڵ دانابوو کە ئاهەنگ بگێڕین و چەند رێوڕەسمێک بەڕێوە ببەین، بەڵام بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی شەوی 8ی 12ی 2023، هیچ ئاهەنگ و رێوڕەسمێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوە ناچێت."
 
هەڵگورد شێخ نەجیب دەشڵێت: "پلانمان هەبووە شەقامەکانی سۆران بۆ سەری ساڵی زایینی بڕازێنینەوە، بەڵام رێز لە قوربانییانی رووداوەکە دەگرین و ئێمە لە ماتەمینداین."
 
شەوی 08-12-2023 کاژێر 08:15 ئاگر لە باڵاخانەیەک لەسەر رێگەی سەرەکیی سۆران - چۆمان لە گەڕەکی جوندیانی سۆران کەوتەوە. وێڕای هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان، 14 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو 14 کەسەی لە رووداوەکەی سۆراندا گیانیان لەدەستدا، سێیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ دوویان هاوژینی یەکن و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن؛ چواریشیان ئەندامی یەک خێزانن و عەرەبن؛ یەکێکیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دووانیش ناسنامەی سووریایان پێبووە و دیار نییە کوردن یان نا. دوو کەسەکەی دیکەشیان عەرەبی عێراقن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەرلەمانی کوردستان بەگوێرەی سیستەمی (هێر)ـە

بەهای کورسی لە دهۆک زیاتر لە 16 هەزار و لە هەڵەبجە زیاتر لە 6 هەزار دەنگ دەبێت

بەپێی شیکارییەک بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021ـدا، نرخی کورسی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جیاوازە، بەجۆرێک لە دهۆک بەهای کورسی لە سەرووی 16 هەزار دەنگ دەبێت و لە هەڵەبجە زیاتر لە شەش هەزار دەنگ دەبێت، بەو مەرجەی رێژەی بەشداری و دەنگی بەتاڵ هاوشێوەی هەڵبژاردنی 2021 بێت.