سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی کوردستانیانە

17-12-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "ئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە."
 
رۆژی 19-06-2004، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 17-12ـی هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی ئاڵا دیاریکرد؛ بڕیارەکە لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەسندکرا؛ ئیستا ساڵانە بە رێوەڕەسمی جیاواز رۆژەکە بەرز رادەگیرێت. 
 
ئەمڕۆ شەممە، 17-12-2022، سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی رۆژی ئاڵای کوردستانی "لە هەموو هاووڵاتییانی کوردستان" کرد و راشیگەیاند، "ئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە."
 
دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:
 
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە. ڕۆژی ئاڵا لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان پیرۆز بێت.
 
مسعود بارزانی
17ی کانوونی یەکەمی 2022
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."