قایمقامی مهاباد گۆڕدرا

17-12-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

قایمقامی شاری مهاباد لەسەر کار لادرا و قایمقامی پێشووی بۆکان لە جێگەی دانرا.
 
بە بڕیاری پارێزگاری ورمێ، ئەمیر قادری، قایمقامی مهاباد لەسەر کار لادرا کە لە 12-01-2022ـەوە کرابووە قایمقامی ئەو شارە.
 
ئەمڕۆ شەممە 17-12-2022، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی حەسەن عەباسی وەکو قایمقامی نوێی شاری مهاباد لە باڵەخانەی قایمقامیەتی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
 
حەسەن عەباسی کەسێکی نەریتخوازە و لە ساڵی 2006 تاوەکو 2014 لە کابینەی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، قایمقامی شاری بۆکان بوو. لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی 2017 و 2021 لە کەمپینی هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسیدا کاری کردووە.
 
مهاباد قایمقامیەتی تایبەتی هەیە و قایمقامەکەی راستەوخۆ دەبێتە جێگری پارێزگاری ورمێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.