رووداو پەیڕەوی پێشنیازکراوی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
رووداو - هەولێر
رۆژی شەممە 21-12-2019 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت، رووداو بەر لە کۆنگرەکە پرۆژە پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی پەیڕەوەکە سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی سەرۆک / سکرتێری گشتی یەکێتی، چەند خاڵێک دانراوە لە نوێترین خاڵ ئاماژە بەوە کراوە "نابێت هیچ دانیشتن و کۆبوونەوەیەک بە تەنیا لەگەڵ کەس و لایەنی دەرەوەی یەکێتی، کوردستانی یان عێراقی یاخود جیهانی ئەنجام بدات".
رۆژی شەممە 21-12-2019 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت، رووداو بەر لە کۆنگرەکە پرۆژە پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی پەیڕەوەکە سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی سەرۆک / سکرتێری گشتی یەکێتی، چەند خاڵێک دانراوە لە نوێترین خاڵ ئاماژە بەوە کراوە "نابێت هیچ دانیشتن و کۆبوونەوەیەک بە تەنیا لەگەڵ کەس و لایەنی دەرەوەی یەکێتی، کوردستانی یان عێراقی یاخود جیهانی ئەنجام بدات".
پرۆژە پەیڕەوەکە لەلایەن لیژنەی باڵای پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبە ئامادەکراوە و لە سەرەتادا باسی هۆکارە ئەرێنییەکانی دەرکردنی ئەم پەیڕەوە دەکات. پرۆژە پەیڕەوەکە لە 9 بەش پێکهاتووە کە بریتین لە: (بنەما گشتییەکان)، (ئەندام، سزادان و پادداشتکردن، کادیر)، (کۆنگرە، کۆنگرەی نائاسایی پلنیۆم)، (ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی)، (سەرۆکی/ سکرتێری حیزب، دەستەی سەرۆکایەتی (کارگێڕانی ناوەندەکان)، (دەستەی جێبەجێکار، ئەرک و دەسەڵاتەکان)، (دەستەی پاراستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەستەی باڵا)، (ناوەندی کاروبار، سەرکردایەتی هەرێمەکان) و (کۆڕبەندی سیاسیی نیشتمانی، حوکمە کۆتاییەکان).
لە بەشی پێنجەمی پرۆژە پەیڕەوەکەدا و لە ماددەی 39 دا سەبارەت بە ئەرک و دەسەڵات و مەرجەکانی سەرۆک یان سکرتێری حیزب هاتووە "سەرۆک / سکرتێری حیزب سیمبولی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و راگری هاوسەنگی و پارێزەری پەیڕەوی ناوخۆ و یەکڕیزیی و یەکگوتاری و یەک هەڵوێستی سەرجەم ئۆرگانەکانە و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان وەک نوێنەری یەکێتی، لە بەرزترین ئاست بەشداری دەکات و هاماهەنگی نێوان ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتی و دەستەی جێبەجێکار و دەستەی پاراستی یەکێتی دەکات".
لە خاڵێکی دیکەی بەشی پێنجەم لە ماددەی 39 دا، ئاماژە بەوە کراوە "ئەگەر سەرۆک / سکرتێری حیزب رێککەوتنەکانی لە ماوەی 15 رۆژ (لەو رۆژەی بە دەستی دەگات) پەسند نەکرد، رەوایی وەردەگرێ و بە پەسندکراو دەژمێردرێ و دەبێ دەستەی جێبەجێکار کاریان پێ بکات".
هەر لە بەشی پێنجەمی پرۆژە پەیڕەوەکەی یەکێتی و لە ماددەی 40 دا سەبارەت بە پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حیزب نوسراوە "لەکاتی پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حیزب یاخود جێبەجێنەکردنی ناوەڕۆکی بڕگەی یەکەم لە ماددەی 39ی ئەم پەیڕەوە و دوای خستنەڕووی پاساوە یاساییەکان بە دەنگی 3/2 ی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی، سەرۆک / سکرتێری حیزب متمانە لەدەست دەدات و بەو رێکارانەی لە پەیڕەودا هاتووە، بە هەڵبژاردنی ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتی شوێنەکەی پڕدەکاتەوە".
لە ماددەی 41 یشدا سەبارەت مەرجەکانی سەرۆک / سکرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاماژە بە 10 خاڵ کراوە کە بریتین لە:
1. تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت.
2. ئاساتی هۆشیاری و دیپلۆماسی بەرزبێت.
3. ناپاکی نیشتمانی و نەتەوەیی نەکردبێت.
4. لە دۆسێیەکی گەندەڵی تێوەنەگلا بێت.
5. لانیکەم 10 ساڵ خەباتی سیاسی و رێکخراوەی دانەبڕاوی لە ریزەکانی یەکێتی هەبێت.
6. سامانی گواستراوە و نەگواستراوە بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی ئاشکرا دەکات.
7. بەهیچ تاوانێکی ئابڕووبەرانە زیندانی نەکرابێت.
8. پارێزەری سامان و موڵک و داهاتی یەکێتی بێت و کار بۆ کۆکردنەوەیان نەکات.
9. نابێت سامانی حیزب بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربێنێ.
10. نابێت هیچ دانیشتن و کۆبوونەوەیەک بە تەنیا لەگەڵ کەس و لایەنی دەرەوەی یەکێتی، کوردستانی عێراقی یاخود جیهانی ئەنجام بدات.
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بڕیارە 21-12-2019 چوارەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێ و رۆژی دووشەممەی رابردووش 9-12-2019 کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی ئەنجامدرا.