نێچیرڤان بارزانی: تیرۆر هێشتا هەڕەشە لە سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو سێ پێشمەرگەیە دەکات ئەمڕۆ لە خورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیان دا شەهیدبوون و دەڵێت: "ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تيرۆر هێشتا مهترسييهكى راستهقينهيه."
رۆژی یەکشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شههيدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م كه له كاتى ئه‌ركدا و له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبيلى ليوايهكى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا، سێ پله‌دار شه‌هيد بوون."
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "ئه‌م كرده‌وه تيرۆرستييه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تيرۆر هێشتا مهترسييهكى راستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات. بۆيه جه‌خت له به‌رده‌وامى و پته‌وكردنى زياترى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى تيرۆرستان دهكهينهوه."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە قەزای خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی لیوایەکی هاوبه‌شی هێزەکانی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو فەرماندە و پاسەوانێکیان "شەهیدبوون" و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
ناوی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیەیە: عەقید روکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوج، عەقید محەممەد رەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ـی سوپای عێراق و جێگری ملازم دوو، شەریف ئەحمەد محەممەدئەمین.
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو چووە خورماتوو بۆ بەدواداچوونی رووداوەکە و ئاماژەی بەوە کرد، "رووداوەکە تائێستا بە لای وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەش گوماناوییە، لەبەرئەوەی تەرمەکان سووتاون، بۆیە گومان لە جۆری تەقینەوەکە هەیە."
پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی راگەیاند: تەرمەکان لەسەر داوای وەزیری بەرگریی عێراق بە هێلیکۆپتەر رەوانەی بەغدا کراون و لەوێ توێکارییان بۆ دەکرێت، "دوای تەواوبوونی توێکاریش، سبەی یان دوو سبەی دەگەڕێندرێنەوە."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شههيدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م كه له كاتى ئه‌ركدا و له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبيلى ليوايهكى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا، سێ پله‌دار شه‌هيد بوون. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
ئه‌م كرده‌وه تيرۆرستييه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تيرۆر هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات. بۆيه جه‌خت له به‌رده‌وامى و پته‌وكردنى زياترى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى تيرۆرستان دهكهينهوه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/17