کوردستان
عەمید محەممەد گورگانی، ئەفسەری پلە باڵا بوو و لە لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک
رووداو-کەرکووک
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، عەمیدێکی پۆلیسی ئەو شارە بە سەختی بریندار بوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17.11.2024، موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی کەرکووک-شوان روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە مریشکی بارکردبوو، لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی عەمید محەممەد گورگانی، خۆیان پێکدا دەدەن کە لە جۆری تویوتا لاندگروز بووە.
عەمید محەممەد گورگانی، ئەفسەری پلە باڵا بوو و لە لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک دەوامی دەکرد.
بە گوتەی عامر شوانی، دوای رووداوەکە عەمید محەممەد بە برینداری گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەی لە ژووری چاودێریی چڕ گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ