چیرۆکی گیانلەدەستدانی سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شێخان - دهۆک

18-11-2022
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
دیمەنێکی رووداوە هاتووچۆکە
دیمەنێکی رووداوە هاتووچۆکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی شێخان - دهۆک لە نزیک باعەدرێ، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. 
 
دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هاوژینی یەکدین و کچێکیشیان بریندارە. ئەو کەسەی دیکەیش کە لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە خەڵکی شێخان و دوو منداڵی هەیە.
 
سابر بەرگارەیی، کەسوکاری قوربانییەکان دەڵێت، "رۆژی سێشەممە زەماوەندی کچەکەیان بوو، لە رێگەدا بوون و دەچوون بۆلای کەسوکاریان، بەڵام لە رێگەدا تووشی ئەو رووداوە بوون و بەداخەوە گیانیان لەدەستدا."
 
جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو دوو هاوژینە، حوزنی سەبری کە تەمەنی 30 ساڵ بوو و، خەڵکی قەزای شێخان بوو، لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا و دوو منداڵی لە دوای خۆی بەجێهێشت.
 
دێوالی عەگید، کەسوکاری حوزنی دەڵێت، شۆفێری تەکسی بوو و، کاری دەکرد، بەڵام ئەو رووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی."
 
رووداوە هاتووچۆکە نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 17-11-2022، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی دهۆک - باعەدرێ روویدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."