ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی سەردەشت پشتگیری لە ناڕەزاییەکان دەکەن

17-11-2022
ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی سەردەشت
ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی سەردەشت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە خەڵکی گوندی بێوران و مامۆستایانی ئایینیی سەردەشت دروشمی پشتیوانیی لە یەکدی لەبەر یەک دەگێڕنەوە. خەڵک مامۆستایانی ئایینیی بەرەی خۆپێشاندان بە "تاجی سەر" و مامۆستایانیش خۆیان بە "گیانفیدای خەڵک" دەناسێنن.
 
ئەو مامۆستایانە بە نیشانەی پشتیوانی لە خەڵک، رۆژی چوارشەممە سەردانی ماڵی هێمن هەمزەیان کرد لە گوندی بێورانی خواروو. گەنجێکی 30 ساڵانی دانیشتووی بێوران کە رۆژی هەینی بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران گیانی لەدەستدا و ئەو رووداوە ناڕەزایی زۆری بەدواداوە بوو.
 
مەلا سەلام گوڵنەواز، پێشنوێژی گوندی شیوە برایمی سەردەشت گوتی، "مرۆڤێکی ئاوا کە هیچ خەتا و تاوانێكی لەسەر نەبێت، بیهێنی بە ناهەق بیکوژی، لە راستیدا تاوانێکی زۆر گەورەیە، بەڵام ئێمە هەموومان بە هی خۆمانی دەناسێنین و، ئێمە وەکو مامۆستایان هاتووین وەکو هاوخەمی بۆ ئێوە. تەواوی مامۆستایان، ئێمە لەگەڵ خەڵکین و لەوە دڵنیابن. ئێمە هیچ کاتێک لەگەڵ زاڵم و زۆردار نین."
 
لەو دانیشتنەدا مامۆستایانی سەردەشت بە خەڵکی تووڕەی بێورانیان راگەیاند، ئاسۆ روونە و داهاتوو بە دڵی خەڵک دەبێت.
 
مەلا سەید رەزا حوسێنی، پێشنوێژی مزگەوتی حەمزەی سەردەشت باسی لەوە کرد، "ئاییندەیەکی رووناک لەپێشە ئینشاڵڵا، بۆ ئێوە و بۆ هەموو کەس. کۆماری ئیسلامی ببێ یان نەبێ، ئەم دۆخە هەر وانامێنێت. ئەم دۆخە بەوشێوەیە نییە کە خەڵک تێیدا بحەسێتەوە. ئەم دۆخە یەکسانی تێدانییە."
 
مەلا حەسەن خزرزادە، پێشنوێژی مزگەوتی بێورانی سەروو بە گوتنەوەی شیعرێک قسەی دڵی هەموو ئامادەبووانی لە خەڵكی گوندە کرد. دانیشتووانی بێوران و کەسوکاری هێمن هەمزەش بەو دروشمانە رێزیان لە هەڵوێستی مامۆستایانی ئایینی شارەکەیان گرت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.