کچە خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی ددان کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

17-11-2021
هۆرڤان رەفعەت
A+ A-
 
‎رووداو ـ سلێمانی

‎خوێندكارێكی زانكۆی کۆمار لە سلێمانی لە باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکەیانەوە خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.
 
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوە و کاتێک تیمەکانمان گەشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکیی ددان لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوونی ھەواری زانکۆ کە بەشی ناوخۆیی بووە خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".
 
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو خوێندکارە تەمەنی 23 ساڵ بووە و لە قۆناخی 2ی کۆلێژی پزیشکیی ددانی زانکۆی کۆمارە، ناوی (د. ف. ح)ە و خەڵکی شارۆچکەی خانەقین بووە".
 
‎خوێندکارەکە لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەکەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و لاپەڕەی فەرمیی زانکۆی کۆماریش لەبارەی رووداوەکەوە نووسیویەتی، "بەداخەوە هەواڵی مەرگی فێرخوازمان لە بەشی پزیشکی ددان (د. ف. ح) رادەگەیێنین کە بە کارەساتێکی دڵتەزێن ماڵئاوایی لێکردین و بەناوی سەرۆکایەتیی زانکۆ و سەرجەم مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خزمان و هاوڕێیانی دەکەین".
 
ئەوەش لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری خۆکوشتنی ئەو خوێندکارە لە زانکۆی کۆمار چی بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.