پۆلیسی دارستان لە چیاکانی دەربەندیخان و قەرەداخ جێگیر دەکرێن

17-11-2020
سنوور مەجید
نیشانەکردن کەڵەکێوی دەربەندیخان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی دەستپێکردنی کەڵەوەرزەوە ژمارەیەک تیمی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە سنووری چیاکانی دەربەندیخان و قەرەداخ جێگیر دەکرێن.
 
ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم ئاژەڵە کێوییەکان لە چیاکان دێنە خوارەوە بە مەبەستی جووتبوون و زاوزێ ئەوەش پێی دەگوترێ "کەڵەوەرز".
 
هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکانی سنوورەکە بە هەموو شێوەیەک راوکردنمان قەدەخەکردووە و ئەو هاونیشتمانییانەی کەرەستەی راوکردنیان پێ ببیندرێت دەستگیر دەکرێن".
 
گوتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 147 هاونیشتمانی بە تۆمەتی راوکردنی باڵندە ئاژەڵی کێوی دەستگیرکراون. 
 
بۆ پاراستنی ئەو ئاژەڵانە لە راوکردن، پۆلیسی دارستان ژمارەیەک تیمی گەڕۆکی ئامادەکردووە و چەند تیمێکیش بە درێژایی ئەو مانگە خێمە هەڵدەدەن، جێگیر دەبن و چاودێری ئەو ناوچانە دەکەن کە ئاژەڵە کێویەکانی تێدان.
 
لە بەشێک لە گوندەکانی سنووری دەربەندیخان، خەڵکی ناوچەکە خۆیان راویان قەدەخە کردووە، هەرکەس بە مەبەستی راوکردن بچێتە سنوورەکە، پۆلیسی لێ ئاگادار دەکەنەوە و دەستگیر دەکرێت.

 

فیچەرێکی رووداو لەبارەی کەڵە کێوییەکانی دەربەندیخان:

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایە رەوشێ لەدایکبووی ساڵی 1887ـە

بەتەمەنترین کەس لە عێراق ژنێکی ئێزدیی 137 ساڵە؛ دەڵێ 300 منداڵ و نەوەی هەیە

رەوشێ قاسم، هاونیشتمانیێکی کوردی ئێزدییە، لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دا دەرکەوت بەتەمەنترین کەسە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقیش؛ وەک لە ناسنامەکەیدا دەردەکەوێت، ئەو لەدایکبووی ساڵی 1887ـە.