لە ئامەد تیروپشک بۆ دابەشکردنی 238 یەکەی نیشتەجێبوون کرا

رووداو - ئامەد

لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لە رێگەی تیروپشکەوە 238 یەکەی نیشتەجێبوون دابەشکران بەسەر ئەو هاونیشتمانیانەی ناوچەی سوور کە بەهۆی شەڕی نێوان یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-یەپەسە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا وێرانبوون.  

وەزیری باژێرڤانی تورکیا دەڵێت، ئەو خانووانەی بۆ زیانلێکەوتووانی ناوچەی سوور دروستدەکرێن و لە ماوەی دوو مانگدا تەواو دەکرێن و سەرجەم زیانلێکەوتووەکان لێی سوودمەند دەبن. 

بەشێک لەو هاونیشتمانیانەش کە زەرەرمەندبوون ناڕەزاریی خۆیان دەردەبڕن و دەڵێن، زەرەر و زیانەکانیان وەک پێویست قەرەبوو نەکراونەتەوە.