رووداو - هەولێر
نەجمەدین كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و پارێزگاری كەركووك رایگەیاند یەكێتی پشتیوانیی لە بەڕێوەبەرایەتی كاتیی رۆژئاوای كوردستان دەكات بە سەركەوتنی دەزانێت.
نەجمەدین كەریم، لە هەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستان و لە تەوەرێكی هەڤپەیڤینەكەدا لەبارەی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی كاتیی رۆژئاوای كوردستان، كە لەلایەن پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD و هەندێك پارتی نزیكییەوە راگەیەنراوە، گوتی ئەوان بە فەرمی پشتیوانی لە بەڕێوەبەرایەتی كاتیی رۆژئاوای كوردستان دەكەن.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەو هەنگاوەشی بە "هەنگاوێكی گرنگ و سەركەوتوو" وەسف كردو گوتی "سەركەوتنی ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان سەركەوتنی هەموو كوردە".
سێشەممەی رابردوو 12-11-2013 پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD و چەند پارتێكی نزیك لە خۆی وەك (پارتی یەكێتی سریانی، پارتی چەپی كورد و پارتی چەپی دیموكراتی كورد) بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی كاتیی لە رۆژئاوای كوردستانیان راگەیاند. ئەم بڕیارەش پارتەكانی نێو ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی لێ بێبەری كرا، كە لە 14 پارت پێكدێن، لەكاتێكدا پێشتر لیژنەی هەماهەنگی لەنێوان ئەو ئەنجوومەنەو PYD هەبوو بۆ تاووتوێكردنی بڕیارێكی لەوشێوەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ