کۆمیسیۆن بنکەیەکی دەنگدان لە ناوچەیەکى "گەرم" دەگوازێتەوە

17-10-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیاریدا، بنکەیەکی دەنگدان لە هەرێمى کوردستان بگوازێتەوە، کە لە ناوچەیەکى "گەرم"ی سنوور بووە.
 
بڕیارەکەى کۆمیسیۆن لە 16ى تشرینى یەکەمى 2024  لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیارانەوە دەرکراوە، ئەو بنکەی دەنگدانە لە قوتابخانەى دێرى گوێزراوەتەوە بۆ قوتابخانەى تۆپزاواى بنەڕەتى. 
 
ئەو دوو بنکەیە لە سنوورى ناحیەى سیدەکانى سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانن، کە دەکەوێتە بازنەى هەولێر.
 
ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند؛ گواستنەوەى ئەو بنکەیە بەهۆى ئەوەیە کە لە ناوچەیەکى "گەرم"ی سێگۆشەى سنوورى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران و توکیایە و بنکە نوێیەکە چەند کیلۆمەترێک لەوەى پێشووەوە دوورە. 
 
20ى تشرینى یەکەم، دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت.  
 
ئەیسەر یاسین گوتى: "ئەو بنکەى دەنگدانە یەک وێستگەى تێدایە، کە 400 دەنگدەرى هەیە".
 
551 بنکەی دەنگدانى تایبەت و گشتى لە سنوورى بازنەى هەولێر هەن، کە بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەنگى تێدا دەدرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هاونیشتمانییان لە نەبوونی کار نیگەرانن.

رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە؛ 'هەیە هەفتەیەکە کاری نەکردووە'

بەدرخان، کرێکارێکی کوردی تەمەن 57 ساڵانە، کرێکاری بلۆک و دیوارە. ئەو بەیانیان زوو تاوەکو دوای نیوەڕۆ لە چاوەڕوانی دەستکەوتنی کارێک دەکات. پێش خراپبوونی دۆخی دارایی، بە تەلەفۆنێک کاری دەستدەکەوت، بەڵام ئێستا دەبێت لە پاڵ 20 کرێکاری دیکەی عەرەب بووەستێت و شەڕ لەسەر دەستکەوتنی کار دەکەن.