گالەری

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
20 Photos
عەبدولسەلام ئاکنجی
رووداو قەرەجداخ 

برنجی قەرەجداخ، لە هەمانکاتدا بەرهەمێکی سەرەکیی کشتوکاڵیی ئامەد و سیمبوولێکی ناوچەکەشە، ئێستا کاتی دروێنەیەتی. 
 
برنجی قەرەجداخ کە جۆرێکی برنجی تایبەتی باکووری کوردستانە، وەکو بەروبوومێکی خۆماڵیی رەسەن تۆمارکراوە.
 
جووتیار و بەرهەمهێنەرانی برنج لە ئامەد شانازی بە بەرهەمی برنجی قەرەجداخەوە دەکەن و دەڵێن ئەو برنجەی ئەوان بەرهەمیدەهێنن، "خۆشترین و تەندروستترین برنجی جیهانە".  
 
چیای قەرەجداخ، لە باکووری کوردستان دەکەوێتە سنووری نێوان شارەکانی ئامەد، رووها و مێردین، بە بەرهەمهێنانی برنج بەناوبانگە، کە خواستێکی زۆریشی لەسەرە.
 
نزیکەی 70%ـی جووتیارانی قەرەجداخ بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان پشت بە چاندنی برنج دەبەستن. ئێستاش لە مەرزەکان، هەرەوەزی بۆ دوورینەوەی برنج دەستیپێکردووە.