رووداو دیجیتاڵ
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، غازی گەڕەکەکانی هەولێر لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی قایمقامیەت دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر سەرجەم بریكارەكانی غاز لەگەراجی قایمقامییەتی هەولێر كۆ دەکرێنەوە، هەریەكەیان پۆلیسێكی شارەوانی لەگەڵ دەبێت بۆ دابەشكردنی غاز تاوەکو قۆرخكاری لەنرخ نەكرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە ئێستا دابەشكردنی غاز لە هەولێر ئاساییە بوتڵێكی غاز بە هەشت هەزار و 500 دینارە، بۆ نەهێشتنی گرفتی كەمیی غاز ، بۆ هەر خێزانیك بوتلێك غازی پێدەدرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هیچ قەیرانی غاز نییە غازمان نییە و ئێستا كۆمپانیای بەرهەمهێنەر سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی چەند شوێنێكە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك غاز گران نابێت و وەك خۆی دەمێنێتەوە".
رۆژانە شاری هەولێر پێویستی بە 16 تانكەر غاز هەیە، قایمقامییەت دەڵێت داوامان كردووە بەرز بكرێتەوە بۆ 20 تانكەر و دوو هەفتەی داهاتووش كێشەی غاز چارەسەر دەبێت، بەهیچ شێوەیەك تەنگژە لە كەمیی غاز نییە.
بەپێی راگەیێندراوێکی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر چەند بریكارێكی غاز سزادراون، كە نرخیان بەرز كردبووەوە، بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخیش لە ئەمڕۆوە هەر بریكارێكی فرۆشتنی غاز، پۆلیسێكی لەگەڵ دەبێت.بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی غاز، هەموو ئەو بریكارانەی غاز بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكەن، لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی قایمقامیەت دەبن.
بەرزبوونەوەی نرخی غاز بەهۆی نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە كارەكانی كۆمپانیای ساوس كوردستانە، کە ئێستا پەرە بەكارەكانی دەدات و رێژەی بەرهەمهێنانی غازی كەم كردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ