کوڕێکی کۆری کچێکی وانی باکووری کوردستانی خواست و موسڵمان بوو؛ 'مامۆستا فریامکەوە'

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
بووک و زاوا
بووک و زاوا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی کۆریای باشوور زیاتر لە 7000 کیلۆمەتری بڕی و کچێکی لە وانی باکووری کوردستان خواست.
 
کچەکە ناوی (موعەززەز ئیشلیەن) و کوڕەکەش ناوی (پارک جۆنگ ووک)ـە. موعەززەز لە کۆریای باشوور خوێندکاری زانکۆ بووە و لەوێ ووکی ناسیوە.
 
موعەززەز ئیشلیەن، بووک دەڵێت، "بێگومان کەمێک بۆ خەڵکی ئێرە نامۆ بوو، چونکە ئەو خەڵکی وڵاتێکی دیکەیە. دواتر خۆی و دایکی هاتنە ئێرە. باوکم زیاتر خۆشی ویستن."
 
ووک هەرکە زانیی دەکرێت جیاوازیی ئایین ببێتە کێشە، لە کۆریا چووە مزگەوتێک و دەستی مامۆستای ماچ کرد و گوتی، "فریامکەوە."
 
بووکە خان ئاماژە بەوە دەکات، "کاتێک لە کۆریای باشوور بووم، هاوژینەکەم لێکۆڵینەوەی زۆری لەبارەی ئایین کرد. چوار مانگ هاتووچۆی مزگەوتی کرد. شەممەی رابردوو پێی گوتم کە موسڵمان بووە."
 
زاوا لەگەڵ دایکی لە ئاهەنگەکەدا ئامادە بوون و خۆشحاڵیی خۆیان بۆ میواندۆستیی خەڵکی وان نیشاندا. دایکی زاواش دەڵێت، خۆشحاڵە کچەکەی بووەتە بووکی ماڵباتێکی باشی کۆری.
 
سەنەم ئیشلیەن، دایکی بووک دەڵێت، "سەرەتا کە بیستم، کەمێک نیگەران بووم، دواتر کوڕەکەم ناسی و دڵنیابوومەوە لە موسڵمانبوونی. هەمیشە پشتگیریم لە بڕیارەکانی کچەکەم کردووە و رێزیشم لەم بڕیارە گرت."
 
بووک و زاوا دەڵێن، دوای گەڕانەوەیان بۆ کۆریای باشوور، لەوێش ئاهەنگێکی دیکە لەسەر دەستووری کۆری ساز دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە