هەڤاڵ ئەبوبەکر: لادان لە یاسا و رێنوێنیی کۆمیسیۆن بە یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکەین

17-09-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان داوا لە هەموو لایەک دەکات پابەندی یاسا و رێنوێنییەکانیان بن، "بە یاسا مامەڵە لەگەڵ هەر لادانێکی یاساییدا دەکەین."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئەیلوولی 2024 هەڤاڵ ئەبوبەکر، کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە رووداوی گوت، "ئێمە بەپێی یاسا، رێنوێنی و بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، مامەڵە لەگەڵ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین."
 
سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی روونیکردەوە، "هەر لادانێک لەو یاسا و رێنوێنییانەی کە کۆمیسیۆنی باڵا دەریکردوون، یان لیژنەی باڵای ئارامی لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆ دەریکردوون، یان ئەو بڕیار و رێنوێنییانەی کە لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەریان دەکات، بەپێی رێکارە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین."
 
هەر ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر، نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین پابەندی یاسا و رێنوێنییەکانمان بن. پێویستە هەموو بەربژێر و قەوارە و هاوپەیمانێتییەکان هەوادار و پشتیوانەکانیان بە شێوازێکی مەدەنییانە و دوور لە تووندوتیژی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن."
 
هاوکات دەشڵێت، "هەڵگرتنی چەک و دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەخەیە." لەگەڵ ئەوەشدا، "کاروان و کەژاوەی یەک لەدوای یەک و درێژی ئۆتۆمبێل کە ببێتە مایەی تێکدانی هاتووچۆی گشتی و شەقامەکان، قەدەخەیە."
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەش دا، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین لە هەر رووداو و دۆخێکی نەخوازراودا، پەنا بۆ دادگا و کۆمیسۆن و دامەزراوە فەرمییەکان ببەن. لە هەر رووبەڕووبوونەوە و تۆڵەکردنەوەیەکی کەسی و کۆیی خۆیان بپارێزن."
 
لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکی (پێنجشەممە، 22-08-2024) لیژنەکەدا، چەند خاڵێک خراونەتەڕوو، کە ئاراستەی تەواوی بەربژێران و لایەنەکان کراوە بۆ جێبەجێکردن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".