ڤیدیۆ.. ساتی کوشتنی پۆلیسێکی کەرکووک؛ 'حکومەت چارەسەری نەکات، کارەسات دروست دەکەین'

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
دیمەنی چرکەساتی تەقەکردنە لە کارمەندێکی پۆلیس
دیمەنی چرکەساتی تەقەکردنە لە کارمەندێکی پۆلیس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دیمەنی چرکەساتی تەقەکردنە لە کارمەندێکی پۆلیس لە کاتی گەڕانەوەی لەسێکانیانەوە بۆ کەرکووک لە دەوامی فەرمی، رووداوەکە لە نزیک شۆراو، لە دەروازەی کەرکووک روویدا.
 
مەنسوور خەلیل ئیبراهیم کە خاوەنی 7 منداڵە لە رووداوی تەقەکردنەکەدا گیانی لەدەستدا.
 
بە گوتەی کەسوکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتییان هەیە، بەڵام گومان دەکەن پەیوەندی بەوەوە هەبووبێت، کوشتنی کوڕەکەیان بەو جۆرە بە ستەم دەبینن و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی دەکەن.
 
یاسین خەلیل، برای پۆلیسە کوژراوەکەیە لەبارەی رووداوەکە بە رووداوی گوت: "لە لای ئەم مۆڵە لەبراکەمیاندا، راستە ئێمە دوژمنمان هەیە، بەڵام ئەم کارە کارێکی تێرۆریستییە، ئەم ستەمە هی دوژمنداری نییە، ئەمە ستەمی ترسنۆکەکانە، ئێستا ئەگەر حکومەت چارەسەری ناکات، ئێمە دەڕۆین کارەسات دروست دەکەین."
 
کوژراوەکە خەڵکی گوندی تڕکەلانی تورکماننشینە لەباشوری کەرکووک، 40 رۆژ پێش ئێستا برایەکی مەنسوور خەلیل کەسێکی کوشتبوو، دواتر زیندانیکرا.
 
هەوڵی زۆر درا پێکهاتنەوەی کۆمەڵایەتیی لە نێوان هەردوو لا بکرێت، بەڵام سوودی نەبوو.
 
هیدایەت خەلیل، برایەکی دیکەی کوژراوەکەیە و دەڵێت: "ئێمە دەمانەوێ دەوڵەت بڕوات دەستیگریان بکات، ئێمە دەمانەوێ چارەسەر بکرێ، ئەوان نایانەوێ چارەسەربێت، پێش 40 رۆژ ئێمە یەکێکمان لەوان کوشت، ئەو کاتە لەتڕکەلان، پێیان گوتم، تۆ حەقت نەبێ بەسەر کوڕەکەت و هیچ شتێکەوە. ئەمە خیانەتە کە لێی درا."
 
تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانی سەر بە پۆلیسی کەرکووک بۆیان دەرکەوتووە، بکوژ زانیاریی هەبوو لەو کاتەی کوژراوەکە لە دەوام گەڕاوەتەوە لە بەرامبەر "های مۆڵی شۆراو" چاوەڕوانی کردووە، لە شەقامی ئەوبەرەوە تەقەی لێکردووە و زیاتر لە20فیشەکی پێوە ناوە.
 
بە پێی ئاماری پۆلیس تەنیا لەماوەی یەک مانگی رابردوو پێنج رووداوی هێرشی چەکداری کە دوو رووداویان شکست پێهێنانی هەوڵی گرووپەکان بووە تۆمارکراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە