رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ئاسایشی مێرگەسۆر رایگەیاند، سێ قاچاخچی دەستگیرکراون کە ویستوویانە لە رێگەی سنووری دەڤەری بارزانەوە هەشت کەس بگەیێننە سنووری باکووری کوردستان.
عەلی دۆڵەمەری، بەڕێوەبەری ئاسایشی مێرگەسۆر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە 17-09-2022 لەلایەن هێزێکی فەرماندەیی بارزان و ئاسایشەوە، سێ قاچاخچی دانیشتووی سۆران دەستگیرکران کە ویستوویانە حەوت کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و کەسێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە رێگەی سنووری بێشونەوە ببەنە ئەودیو سنووری باکووری کوردستان.
بەڕێوەبەری ئاسایشی مێرگەسۆر راشیگەیاند، "دوای دەستگیرکردنیان قاچاخچیەکان دانیان بەوەدا ناوە کە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسانە ئەوە بووە کاتێک لە سنوور دەپەڕنەوە هەر کەسێکیان بڕی 3 هەزار و 700 دۆلاریان پێبدات."
هەر سێ قاچاخچییەکە و ئەو هەشت کەسەی ویستوویانە لە رێگەی ئەوانەوە سنوور بە شێوەی نایاسایی ببەزێنن، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی هەولێر کراون بۆ رادەستکردنیان بە دادگە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ